کوردستانی
دەوامی خوێندنگاكان درێژكرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی راگەیاندنی پشوو بۆ ماوەی یەك مانگ لە ناوەندەكانی خوێندن بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا، وەزارەتی پەروەردەى حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە ماوەی درێژكردنەوەی دەوامی خوێندنگاكان.
بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی پەروەردە كە واژووی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەرە بڕیاردرا "بەهۆی ئەوەی پشوو بۆ ماوەی یەك مانگ راگەیەندرا لە پێناو تەندروستی خوێندكاران، تاقیكردنە وەرزییەكان و دەوامی خوێندنگاكان درێژكراوەتەوە".
لە نوسراوەكەدا هاتووە "تاقیكردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلی 12 لە 4ی نیسانەوە بۆ 15ی نیسان دواخراوە، هەروەها تاقیكردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان لە 5ی ئایار بۆ 12ی ئایار دواخراوە، تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی 9ی بنەڕەتی لە 2ی حوزەیرانەوە بۆ 7ی حوزەیران دواخراوە".
هەروەها "ئەزمونە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە 2ی حوزەیرانەوە بۆ 7ی حوزەیران دواخراوە".