کوردستانی
مستەفا چاوڕەش: ئەگەر كۆرۆنا ڕێگەبدات كۆدەبینەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی رایدەگەیەنێت بەردەوام دەبین لە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی و دەشڵێت دەكرێت بەهۆی كۆرۆناوە كۆبوونەوەكان دوابكەون.
مستەفا چاوڕەش، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی رانەگیراوە، چاوەڕێ دەكەین ئەگەر ئەم نەخۆشی كۆرۆنایە كە هاتوەتە پێشەوە رێگە بدات هەفتەی داهاتوو كۆدەبینەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "بەرنامەی كۆبوونەوەكان لەسەر پرسی ناوخۆی حزبە و خۆمان خشتەی كاری كۆبوونەوە دیاری دەكەین، لە هەر حاڵەتێكدا ئەگەر نەخۆشیەكە ڕێگەبدات ئێمە كۆبوونەوەی خۆمان دەكەین".
لە كۆبوونەوەكانی رابردووی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی دوای پەسەندكردنی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی حزب، هەردوو هاوسەرۆكانی یەكێتی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی دیاریكران و ماوەتەوە سەر دیاریكردنی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەڵبەندەكان.