کوردستانی

هەرێمی کوردستان پێدانی ڤیزای بۆ هاوڵاتیانی ژمارەیەک وڵات راگرت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرێمی کوردستان پێدانی ڤیزای بۆ هاوڵاتیانی ژمارەیەک وڵات راگرت
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە پێدانی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی پێنج وڵات راگیراوە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرناوە.

 بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردراوە  ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی هەر یەک لە وڵاتانی تایلاند و کۆریای باشوور و ژاپۆن و ئیتاڵیا و سینگافورە رابگیرێن و هاوڵاتیانی هەرێمیش رێگایان نادرێت بچنە ئەو وڵاتانە.

هەر بەپێی نوسراوەکە، ئەو هاوڵاتیانەی لە دوای 01/01/2020 چوونەتە وڵاتانی ئێران و چین وژاپۆن و یاڵیا و سینگافورە و تایلاند و کۆریای باشوور،لە کاتی گەڕانەوەیان،دەخرێنە ژێر چاودێرییەوە بەمەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

Qaiwan
Qaiwan