کوردستانی
بارەگای بارزانی: مەسعود بارزانی تێبینی لەسەر شێواز و بەرنامەی كاری عەللاوی و میكانیزمی دیاریكردنی كاندیدەكان هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بارهگای بارزانی راگەیاندراوێکی له بارهی ههڵوێستی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سهبارهت به پێكهێنانی كابینهی نوێی حكومهتی عیراقاق بڵاوكردهوه و رایگەیاند مەسعود بارزانی تێبینی لەسەر شێواز و بەرنامەی كاری عەللاوی و میكانیزمی دیاریكردنی كاندیدەكان هەیە.
لە راگەیاندراوەکەی بارەگای بارزانیدا هاتووە "لەپاش ڕاسپاردنی بەڕێز محەمەد عەللاوی بۆ پێكهێنانی حكومەتی تازەی عیراق لە چەند میدیایەكی عەرەبی و كوردی وا بڵاو بووەتەوە كە گوایە جەنابی مەسعود بارزانی لەبەر كێشەی كەسی و دانانی هەندێ كەسی نزیك لە خۆی بۆ وەرگرتنی وەزارەتەكان كێشەی لەگەڵ بەڕێز عەللاوی و پڕۆسەی پێكهێنانی حكوومەتی تازەدا هەیە".
ئاماژە بەوەشکراوە "لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە ئەم بابەتە هیچ بنەمایەكی نییە و مەسعود بارزانی تێبینی لەسەر شێواز و بەرنامەی كاری عەللاوی و میكانیزمی دیاریكردنی كاندیدەكان هەیە بۆ پۆستە وەزارییەكانی حكوومەتی عێراق، هەروەها ئەو شێواز و میكانیزمە ڕەچاوی ماف و داواكاریی پێكهاتەكان و تایبەتمەندیی هەرێمی كوردستان ناكات و بە دڵنییاییەوە دەبێتە هۆی قووڵتربوونی قەیرانە سیاسییەكانی عیراق".
ئەوەش خراوەتەڕوو "بەلای مەسعود بارزانییەوە ناوی كەسەكان ئەولەوییەت نییە بەڵكو ئەوەی گرنگە پابەندبوونی هەموو لایەكە بۆ ئەوەی بنەماكانی شەراكەت و هاوسەنگی و تەوافوق لە پڕۆسەی سیاسی و حكومەتی داهاتوودا ڕەچاو بگیرێت، لەگەڵ ئەوەیشدا هەروەك چۆن هەندێ لایەن بەڕێز عەللاویان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندید كردووە، هەرێمی كوردستانیش مافی خۆیەتی كاندیدی بۆ پۆستە وەزارییەكان هەبێت و پێویستە ڕێز لەو مافەی هەرێمی كوردستان بگیرێت".