کوردستانی
بەمەبەستی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ژووری عەمەلیات پێکهێنرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنێت لەپێناو پاراستنی سەلامەتی ژیانی هاووڵاتیان، ئەنجومەنی وەزارەت هەڵمەتی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا رادەگەیەنێت و تیمە زانستیەكانی زانكۆكانیش هاوكار دەبن بۆ هۆشیاری تەندروستی، راوێژی زانستی و ئەنجامدانی توێژینەوە.
ئەم بڕیارەی د. ئارام محەمەد قادر، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ 26ی شوباتی 2020 لەمیانی سەرپەرشتیكردنی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت هات كە بەئامادەبونی سەرجەم سەرۆك زانكۆكانی كوردستان و راگری كۆلێژەكانی پزیشكی لە زانكۆكان بەڕێوەچوو.
لەسەرەتای كۆبونەوەكەدا د. ئارام محەمەد قادر لە وتەیەكدا ئامانجی سەرەكی كۆبونەوەكەی خستەڕو كە بریتیە لەداڕشتنی میكانزمی پێویست بۆ چۆنیەتی روبەڕوبونەوی ڤایرۆسی كۆرۆناو چۆنیەتی بەشداری دامودەزگاو دامەزراوە زانستیەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان بۆ پشتیوانیكردنی وەزارەتی تەندروستی لە ڕوبەڕوبونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.
وەزیری خوێندنی باڵا وتیشی: ناوەندە زانستی و پزیشكییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و زانكۆكان، بەشداری كاراو گرنگ لەم هەڵمەتە دەبینین بەتایبەتی بۆ راگەیاندنی هەڵمەتی خۆپاراستن بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئەنجومەنی وەزارەت بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر دو ئاست چەند بڕیارێكی دەركرد:
1.پێكهێنانی ژوری عەمەلیاتی سەرەكی لەسەر ئاستی وەزارەت، بەسەرۆكایەتی وەزیری خوێندنی باڵاو راوێژكاری وەزیرو سەرۆكی بۆردی كوردستانی و سەرۆكی زانكۆی هەولێری پزیشكی و راگری كۆلێجە پزیشكییەكانی زانكۆكان.
2.دامودەزگاكانی خوێندنی باڵا لەهەمو شارەكان لیژنەی هاوبەش پێكدەهێنن لەكۆلێجەكانی كۆمەڵەی پزیشكی و زانستە تەندروستییەكان و زانستە بنچینەییە پەیوەندارەكان.
3.هەمو توانا مرۆییەكانی زانكۆكانمان لەپزیشكان و پسپۆڕان و ئەكادیمییەكانمان پشتیوانی وەزارەتی تەندروستی و دامودەزگاكانی تەندروستی دەبن.
4.ئەو تیمانەی لە ئاستی شارەكان پێكدێن هاوكار دەبن لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری تەندروستی و رێگرتن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشیەكەو پلانی چارەسەرو ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و راوێژ و راپۆرتی بەردەوام بۆ پشتیوانیكردنی هەوڵەكانی وەزارەتی تەندروستی.
5.هەمو ژێرخانی زانستی كۆلیجەكانی كۆمەڵەی پزیشكی و سێنتەرەكانی توێژینەوە لە خزمەت ئەم پرۆسەیە دەبن، بەتایبەت ئەو ئامێرو تەكنەلۆجیایانەی كە بۆ دەستنیشانكردنی نەخۆشیەكە سودیان لێوەردەگیرێت.
6.كۆمەڵانی خەڵك دڵنیا دەكەین كە خوێندنی باڵا پشتیوانی تەواو دەبێت پێكەوە دەتوانین لەم كارەدا سەركەوتو بین.
هەر لە كۆبونەوەكەدا لەلایەن هەریەك لە سەرۆك زانكۆ و ئامادەبوان و راگری كۆلێژەكانی پزیشكی لە زانكۆكانی كوردستان لەڕێگەی پریزینتەیشن و خستنەڕوی رێـنمایی چەند پێشنیازێك بۆ ناوەندەكانی خوێندن خرایەڕو و بڕیاردرا بخرێنە بەرنامەی كاری تیمەكانی وەزارەتەوە.
لە بەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا باس لە دواین كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران كرا بۆ ڕاگەیاندنی هەڵمەتی نیشتمانی روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو چەند بڕیارێك دەربارەی پلان و هەنگاو و ڕێكارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەروەها ئاماژەدان بەپشوی ناوەندەكانی خوێندن كە لە زانكۆ و پەیمانگە (حكومی و تایبەتەكان) بەم شێوەیە دەبێت:
-لەسەرجەم زانكۆ و پەیمانگەكانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (حكومی و تایبەتەكان) لەڕێكەوتی (29-2-2020) پشو دەبێت تاكو رێكەوتی (1-4-2020) خوێندن دەستپێدەكاتەوە.
-پشوەكە تایبەتە بەڕاگرتنی پرۆسەی خوێندن و تەنها خوێندكاران/قوتابیان دەگرێتەوە، واتە مامۆستایان و فەرمانبەران لە دامودەزگاكانی وەزارەت و زانكۆكان ناگرێتەوە.