کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە هاوسەرۆکەکانی یەکێتی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە هاوسەرۆکەکانی یەکێتی دەکات
مەودا میدیا-

سەرۆكی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ هاوسەرۆكانی یەكێتی ئەنجامدا و پیرۆزبایی لێكردن و باسی لەڕۆڵی دیاری یەكێتی لەقۆناغەكاندا كرد.

ئەمڕۆ 26ی شوباتی 2020، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بەبۆنەی هەڵبژاردنیانەوە بەهاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەنجامداو پیرۆزبایی لێكردن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.

لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا نێچیرڤان بارزانی وێڕای هیوای سەركەوتن بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، باسی لەڕۆڵی دیاری یەكێتی لە قۆناغەكانی خەباتی گەلی كوردستاندا كرد و جەختی لە گرنگیی پێگەو هەوڵەكانی یەكێتی لە پێناو تەبایی و یەكڕیزیی پێكهاتەو لایەنە كوردستانییەكاندا كردەوە.

هەروەها نێچیرڤان بارزانی لەپەیوەندییەكەدا لەگەڵ هاوسەرۆكایەنی یەكێتی هیوای خواست هەڵبژاردن و دەستبەكاربوونیان خزمەت بەو یەكڕیزییەو ئاواتەكانی خوالێخۆشبوو جەنابی سەرۆك مام جەلال بكات.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان