کوردستانی
لە بۆردوومانکردنی فڕۆکەکانی تورکیادا کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە لە گوندی سیدانی سەر بە قەزای ئامێدی کەسێک گیانی لەدەستدا.
ئیسماعیل مستەفا، قائیمقامی قەزای ئامێدی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی گوندی سیدانی سەر بە قەزای ئامێدیان کرد و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو هاوڵاتییە بەمەبەستی کارکردن چووەتە ناو باخەکە خۆیەوە، بەڵام لەو کاتەدا فڕۆکەکان بۆردوومانیان کردووە و گیانی لەدەستداوە کە خەڵکی شیلادزێیە".
قائیمقامی قەزای ئامێدی ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستادا بۆردوومانەکان کۆتایی هاتووە".