کوردستانی

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان هۆکاری دواکەوتنی مووچە ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان هۆکاری دواکەوتنی مووچە ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 ئەندامێکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت بەهۆی نەهاتنی پارەکەی بەغداوە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دواکەوت.

زیاد جەبار، ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی رابردووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە بەهۆی ئەوەوە بوو ئەم کە مانگە هاتنی پارەکەی بەغدا دواکەوت".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە هەمیشە هۆشیاریمان داوە کە یەک مانگ پارەکەی بەغدا دوابکەوێت لە هەرێمی کوردستان دابەشکردنی مووچەش دوادەکەوێت".

سەبارەت بەوەی پارەی ئەم مانگە لەلایەن بەغداوە نێردراوە زیاد جەبار وتی "بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ بەغدا پارەکەی ناردووە بۆ هەرێمی کوردستان".

 ئەمەش لەکاتێکدایە، مووچەی مانگی 11ی ساڵی رابردووی بەشێک لە وەزارەتەکان دابەشکراوە و بەشێکی دیکەش چاوەڕێی هاتنی مووچەکانیان، بەڵام پرۆسەی دابەشکردنی مووچە زۆر بە سستی بەڕێوەدەچێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان