کوردستانی

دوو کۆڵبەر برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کۆڵبەر برینداربوون
مەودا میدیا-

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا دوو کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی سەوڵاوا و پیرانشار بریندار بوون.

بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە 24ی شوباتی 2020 کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی "محەمەد" لەکاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی ملەی تەتە بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بە سەختی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیکی رەوانەی نەخۆشخانەی شاری مەریوان کراوە.

لەلایەکی دیکەوە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی تەمەن 28 ساڵی خەڵکی پیرانشار بە ناوی "وەلی خەلیفە" بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئیران پێکراوە و بە سەختی بریندار بووە.

وەلی خەلیفە بە هۆی کاری بوونی برینەکانیەوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی، نەخۆشخانەی شاری ئورمیە کراوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن