کوردستانی

خوشك و برایەكی هاوسەری سێوان بانگهێشتی دادگا كران

مەودا میدیا - سلێمانی |


خوشك و برایەكی هاوسەری سێوان بانگهێشتی دادگا كران

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە یانزەهەمین دادگایی كەیسی سوتانی سێوان قادر و سێ منداڵەكەی لە ناو دادگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت و پارێزەرەكەی سێوانیش زانیاری دەخاتەڕوو.

بنار عادل نارد، پارێزەری سێوان قادر و سێ منداڵەكەی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی شوباتی 2020 یانزەهەمین دانیشتنی دادگایی كەیسی سێوان قادر بەڕێوەدەچێت و دادوەر داوای كردووە دوو كەسی هاوسەری سێوان لە دادگاییكردنەكە ئامادەبن".

ئەوەشی خستەڕوو "برایەك و خوشكێكی هاوسەری سێوان وەك شاهید لە دادگاییەكەی ئەمڕۆ وتەیان لێ وەردەگیرێت لە لایەن دادوەری داگاییكردنەكە".

وتیشی "پرۆسەی دادگاییكردنی كەیسی سێوان قادر زۆری نەماوە و ئەگەر شتی نوێ نەیەتە پێشەوە بەم زوانە یەكلادەبێتەوە".

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2018 لە رووداوێكی سوتاندا لە ناو ماڵەكەی خۆی لە قەزای چەمچەماڵ سێوان قادر و سێ منداڵەكەی سوتان.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان