کوردستانی
سعودیە عەمرەی هەرێمی كوردستانى راگرت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە بڕیاریدا گەشتەكانی عەمرە بەرووی ئەو وڵاتانە دابخانە كە ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا بڵاوبووەتەوە، بەپێی بڕیارەكەش هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ناتوانن گەشتی عەمرە بكەن.
بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە ئەو وڵاتانەی كە نەخۆشی كۆرۆنای تێدا بڵاوبووەتەوە گەشتەكانی عەمرەیان رادەگرێت لە ناویشیاندا وڵاتی عیراق هەیەو بەپێی بڕیارەكەش هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
ئەو بڕیارەی وەزارەتی دەرەوەی سعوديه لە دوای ئەوە دێت كە نەخۆشی كۆرۆنا لە چەند وڵاتێكی ئەوروپی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوبووەتەوە بۆ رێگریكردنی لەو نەخۆشیە لەناوخۆی وڵاتەكەی.