گێتی
ئاوڵه‌ى مه‌یمون گه‌یشته وڵاتی سعودیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
 
            مه‌ودا میدیا- هێمن عوسمان
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستىی سعودیه داوا له هاوڵاتییان و گه‌شتیاران ده‌كات پابه‌ندى رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن و له نوێترین زانیاریشدا سێ حاڵه‌تى ئاوڵه‌ى مه‌یمونى راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی سعودیه له راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ژماره‌ى تووشبووانى ئاوڵه‌ى مه‌یمون له وڵاته‌كه‌یان گه‌یشتووه‌ته سێ حاڵه‌ت کە خه‌ڵكى ئه‌وروپان و گه‌ڕاونه‌ته‌وه سعودیه.
تەندروستیی سعودیە داواشى له گه‌شتیاران و هاوڵاتییان كردووە پابه‌ندى رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن به تایبه‌ت له‌كاتى گه‌شتكردندا، له‌كاتى هه‌ر گومانێكدا سەردانی بنکەکانی تەندروستی بکەن.
تائێستا ئاوڵه‌ى مه‌یمون له 75 وڵاتى جیهاندا بڵاوبووه‌ته‌وه و زیاتر له 17 هه‌زار كه‌س تووشبووى ئه‌و ڤایرۆسه‌ن.
س.ر

بیروڕا