گێتی

توركیا به‌دواى گازى سروشتیدا ده‌گه‌ڕێت و یه‌كێتى ئه‌وروپاش هه‌ڕه‌شه‌ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا به‌دواى گازى سروشتیدا ده‌گه‌ڕێت و یه‌كێتى ئه‌وروپاش هه‌ڕه‌شه‌ده‌كات
مه‌ودا میدیا- هێمن عوسمان

وه‌زاره‌تى وزه‌ى توركیا ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ گه‌ڕان به‌دواى گازى سروشتییدا و له‌ یه‌كه‌م هه‌نگاویشدا له‌ كه‌ناراوه‌كانى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست ده‌ست به‌ گه‌ڕان ده‌كات.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تى وزه‌ى توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كه‌شتیی گه‌ڕانی توركیا له‌ نۆى ئابه‌وه‌ له‌ به‌نده‌رى مێرسین و باشورى وڵات ده‌ست به‌ ئه‌ركێك ده‌كات له‌ ده‌ریاى ناوه‌ڕاستدا، به‌بێ ئه‌وه‌ى دیاریبكات ئۆپراسیۆنه‌كان له‌كوێ ئه‌نجام ده‌دات.

فوئاد ئۆكتاى، جێگرى سه‌رۆكى توركیا هه‌فته‌ى رابردوو راگه‌یاند بوو، ئه‌نقه‌ره‌ ده‌ستده‌كاته‌وه‌ به‌ ئۆپەراسیۆنه‌كانى گه‌ڕان به‌دواى غازدا له‌ نزیك دوورگه‌ى دابه‌شكراوى قوبرس.

له‌ ساڵى 2020دا یه‌كێتى ئه‌وروپا یه‌كێتى ئه‌وروپا هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا ده‌كات ئه‌گه‌ر هه‌نگاو بنێت بۆ گه‌ڕان به‌دواى گازى سروشتى له‌ ئاوه‌ كێشه‌ له‌ سه‌ره‌كان.

جێگەى ئاماژه‌یه‌، ساڵانێكى زۆره‌ ناكۆكی له‌نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و ئه‌سینا و نیكۆسیا هه‌یه‌ له‌سه‌ر سنوره‌ ده‌ریاییه‌كان، بۆئه‌وه‌ى كێشه‌ دروست نه‌بێت یه‌كێتى ئه‌وروپا رێگه‌ به‌ توركیا نادات به‌دواى گازى سروشتیدا بگه‌ڕێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان