گێتی
شازاده هارى و هاوسه‌ره‌كه‌ى سه‌ردانی شاژن ناكه‌ن له سكۆتله‌ندا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا- هێمن عوسمان
به‌پێى چه‌ند زانیارییه‌ك كه له‌رۆژنامه‌كانى به‌ریتانیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، شازاده هارى و میگان ماركڵ، سه‌ردانى شاژن ناكه‌ن كاتێك پشووى هاوینه‌ى خۆى له باڵمۆڕاڵ وه‌رده‌گرێت.
شاژنه ئیزابێلا، شاژنیی به‌ریتانیا له‌ڕێوڕه‌سمێكدا و به ئاماده‌بوونى هه‌زاران هاوڵاتیی گه‌شتی به‌ره‌و باڵمۆڕاڵى سكۆتله‌ندا كرد و بڕیاریشه پشووه‌كانى هاوینه‌ى له‌وێ به‌سه‌رببات.
رۆژنامه‌ى ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانیی بڵاویكردووه‌ته‌وه، شاژن داواى له شازاده هارى و میگان ماركڵ و منداڵه‌كانیی كردووه سه‌ردانیی بكه‌ن و له‌گه‌ڵیدا بمێننه‌وه، به‌ڵام پێناچێت ئه‌وان ئاماده‌بن سه‌ردانیی بكه‌ن.
شاژن داواى له ستافه‌كه‌ى كردووه گه‌وره‌ترین ئاماده‌كاریی بكه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه‌ى خێزانیی شاهانه‌ى به‌ریتانیا و هه‌ریه‌ك له شاژاده هارى و میگان ماركڵ و منداڵه‌كانیی.
به‌پێى زانیارییه‌كان ئه‌و دوو هاوسه‌ره به‌نیازن له ئه‌مه‌ریكا بمێننه‌وه و سه‌ردانیی شاژن نه‌كه‌ن له سكۆتله‌ندا، شاژنى به‌ریتانیا ته‌واوى مانگه‌كانى ئاب و ئه‌یلول له به‌رزاییه‌كانى باڵمۆڕاڵ له سكۆتله‌ندا به‌سه‌رده‌بات ، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش ته‌واوى خێزانه‌كه‌ى له‌گه‌ڵیدا ده‌بن.
س.ر