گێتی

تورکیا لەسەر هێرشی سەر کونسوڵخانەکەیان لە موسڵ هاتەدەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا لەسەر هێرشی سەر کونسوڵخانەکەیان لە موسڵ هاتەدەنگ
مەودا میدیا-

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگه‌یاند، بەیانی ئەمڕۆ هێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی گشتیی تورکیا لە شاری موسڵ، بانگەوازمان بۆ دەسەڵاتدارانی عیراق دووپاتدەکەینەوە کە گرنگی بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بدەن و کۆتایی بە هێرشه‌كانی سه‌ر باره‌گاكانمان بهێنرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ له‌ موسڵ رایگه‌یاند "بەیانی ئەمڕۆ هێرشکرایە سەر کۆنسوڵخانەی گشتیی تورکیا لە شاری موسڵ، بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەین، کە زیانی گیانیی نەبوو، چاوەڕوانین هەرچی زووە بەرپرسیارانی بدرێنە دادگە، بانگهێشتی دەسەڵاتدارانی عیراقیش دەكەین، بۆ پاراستنی دیپلۆماتکاران و کونسولخانەکان ئەرکی خۆیان جێبەجێ بكەن".

باسی لەوەشکردووە، هێرشه‌كه‌ لەکاتێکدا ئەنجامدراوە کە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر داوای عیراق بەڕێوەچوە و تایبه‌ت بووه‌ بە بوونی سوپای توركیا له‌ خاكی عیراقدا، ئه‌وه‌ش "جێگەی سەرنج و تێڕامانە‌".

ئەوەش خراوەتەڕوو "لێرەدا بانگەوازمان بۆ دەسەڵاتدارانی عیراق دووپاتدەکەینەوە کە گرنگی بە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر بدەن و کۆتایی بە بوونی تیرۆر لە خاکەکەیان بهێنن، کە مەترسی بۆسەر وڵاتانی دراوسێ و دیپلۆماتکاران دروست دەکات".

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال