کوردستانی

ژمارەیەک رێنمایی نوێ بۆ رێگریکردن و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەک رێنمایی نوێ بۆ رێگریکردن و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی و تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ خۆپارێزی و رێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەم رێنماییانە بڵاودەکاتەوە، له‌كاتی جێبه‌جێ نه‌كردنی هه‌ریه‌ك له‌م رێنماییانه‌ له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و شوێنێكه‌وه‌، ده‌ستبه‌جێ شوێنه‌كه‌ داده‌خرێت و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكار ده‌گیرێته‌ به‌ر. 

رێنمایەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی و تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ خۆپارێزی و رێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بریتین لەم خاڵانەی خوارەوە:

1-قه‌ده‌غه‌كردنی كێشانی نێرگه‌له‌ له‌سه‌رجه‌م شوێنه‌ گشتییه‌كاندا (كافتریا، چاخانه‌، ریستۆرانت و خواردن و خواردنه‌وه‌كان).

2-راگرتن و قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگ و لایڤ میوزیك له‌ له‌سه‌رجه‌م (كافتریا، ئوتێل، خواردن و خواردنه‌وه‌ و ریستۆراته‌كان و هۆڵە‌كانی ئاهه‌نگ گێڕان) جگه‌ له‌ بۆنه‌ی خێزانی.

3-كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی مێزه‌كان له‌سه‌رجه‌م شوێنه‌ گشتییه‌كاندا به‌جۆرێك نێوانی دو مێز له‌ سێ مه‌تر كه‌متر نه‌بێت.

4-به‌كارهێنانی پێداویستی (قاپ، كه‌وچك، پیاڵه‌ و په‌رداخ)سه‌فه‌ری له‌سه‌رجه‌م شوێنه‌ گشتییه‌كاندا (ریستۆرانت، چێشتخانه‌، چایخانه‌، كافتریا، خواردنگه‌ و فاستفوده‌كان، خواردن و خواردنه‌وه‌كان).

5-زیادكردنی ژماره‌ی هه‌واكێش له‌شوێنه‌ گشتییه‌كاندا و كردنه‌وه‌ی د‌رگاو په‌نجه‌ره‌كانیان به‌ به‌رده‌وامی.

6-به‌كارهێنانی پاكژكه‌ره‌وه‌ (تعقیم) له‌سه‌رجه‌م شوێنه‌ گشتییه‌كان (ده‌ستشۆردن، سه‌رمێز، هۆڵه‌كان).

7-ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانی شوێنه‌ گشتیه‌كان و به‌كارهێنانی (ده‌مامك و ده‌ستكێش و كڵاو) و گرنگیدان به‌ پاكوخاوێنی.

8-پۆشینی سه‌رمێزه‌كان و گۆڕینی سه‌رپۆشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كاندا.

9-هۆشیاركردنه‌وه‌ و ئاگادار كردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌ سه‌رنه‌بڕینی مریشك له‌ شوێنه‌ بێمۆڵه‌ته‌كان و دوكانی كۆڵانه‌كان.

10-داخستنی سه‌رجه‌م هۆڵه‌كانی له‌شجوانی و مه‌له‌وانگه‌كان و گه‌یم سه‌نته‌ره‌كان بۆ كاتێكی نادیار.

11-جوان شۆردنه‌وه‌ و پاكژ كردنه‌وه‌ی سه‌وزه‌ به‌ به‌كارهێنانی (په‌رگه‌مه‌نات).

12- دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌و‌ خوارده‌مه‌نیانه‌ی له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌ و ده‌ستگێڕ و سه‌رشه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێت.

13- به‌كارهێنانی پله‌ی گه‌رمی پێویست بۆ هه‌ڵگرتن و ئاماده‌كردنی خواردن له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كاندا.

14-راگرتنی خوێندن و خوله‌كان له‌ په‌یمانگا پیشه‌ییه‌ ئه‌هلییه‌كان.

15-لابردنی گۆشتی سه‌ر سینی و قیمه‌ی ئاماده‌كراو، رێگریكردن له‌ هه‌ڵواسینی گۆشت له‌ ده‌ره‌وه‌ی دوكان و له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كاندا.

16-سه‌رجه‌م فرۆشتگاكان له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان پابه‌ندن به‌ نرخی ئاسایی رۆژانه‌ی خۆیان و گرانفرۆشی رێگه‌ پێدراو نیه‌.

17-راگرتنی سه‌رجه‌م یارییه‌ منداڵانه‌كان له‌گه‌ڕه‌كه‌كان و شوێنه‌ گشتییه‌كان.

18-سه‌رجه‌م كاشێری سۆپه‌رماركێت و شوێنه‌ گشتییه‌كان پاكژكه‌ره‌وه‌ به‌كاربهێنن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان