گێتی
ئێران هەڵوێستی خۆی لەباری دۆخی عیراق راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگهیاند، وڵاتهكهی هەمیشە جهختی لەسەر بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە عیراق کردووەتەوە و پێیوایە ئاسایشی ئەو وڵاتە ئاسایشی ئێران و ناوچەکەیە، دهشڵێت "پێشهاتهكانی عیراق بابهتێكی ناوخۆیی ئهو وڵاتهن".
ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی هەڵوێستی وڵاتەکەی لەسەر دۆخی ئێستای عیراق رایگەیاند"عیراق وڵاتێکی گەورە و گرنگی دراوسێمانە، هەربۆیە بە وردەکاری و هەستیارییەوە، چاودێریی پێشهاتەکانی ئەم چەند رۆژەی دوایی ئەو وڵاتە دەکەین".
وتیشی "کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام پێداگری لەسەر سەقامگیری و ئاسایشی ئەو وڵاتە گرنگەی دراوسێ کە هاوڕێ و برایە بۆمان، دەکاتەوە، ئاشکرایە ئاسایشی عیراق، ئاسایشی ئێران و ناوچەکەیە، لەو روانگەیەوە، بە هەستیارییەکی زۆرەوە، بایەخ بە پێشهاتەکانی ئەو وڵاتە دەدەین".
کەنعانی جەختیشی کردووە "هەڵبەت ئەم پێشهاتانەی ئەم دواییە کە پێدەچێت لە ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوخۆوە سەرچاوەیان گرتبێت، لای ئێمە بابەتێکی نێوخۆیی ئەو وڵاتەن، پێمان وایە لایەنەکان، حزبەکان و هێزە سیاسییەکانی عیراق دەتوانن لە چوارچێوەی دەستووری ئەو وڵاتە و رێکارە یاساییەکاندا بە شێوازی ئاشتییانە ئەم دۆخە تێپەڕێنن و پشتیوان بە خودا بە پێکهێنانی حکومەتێک بۆ خەڵک، یارمەتیدەری پێشکەوتن و گەشەپێدانی بەردەوامی عیراق دەبن".
ر. ئ