گێتی

هەناردەی گەنمی ئۆکرانیا بۆ جیهان دەستیپێکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەناردەی گەنمی ئۆکرانیا بۆ جیهان دەستیپێکردەوە
مەودا میدیا -هێمن عوسمان
 
وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا رایگەیاند، دەستپێکردنەوەی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا بۆ یەکەمجار لەدوای دەستپێکردنی جەنگ لە مانگی شووباتەوە "پێشکەوتنێکە بۆ جیهان".

دیمیتری کولێبا، وەزیری ئۆکرانیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاندووە، رۆژی خۆڕاگرییە بۆ جیهان و بەتایبەتی بۆ دۆستەکانمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاسیا و ئەفریقا، لەکاتێکدا یەکەم دانەوێڵەی ئۆکرانیا دوای چەند مانگێک لە گەمارۆی رووسیا ئۆدێسا بەجێدەهێڵێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆکرانیا هەمیشە هاوبەشێکی متمانەپێکراو بووە و بەو شێوەیە دەمێنێتەوە، ئەگەر رووسیا پابەندی بەڵێنەکانی لە رێککەوتنەکەدا بپارێزێت. 

ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا لە دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ دووشەممە، یەکی ئابی 2022 یەکەم کەشتی دانەوێڵەی ئۆکرانیا رەوانەی بازاڕەکانی دەرەوە کران.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان