گێتی
رێگە بە تورکیا نادرێت سوریا داگیربکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاوسەرۆكى دەستەی کاروباری ناوخۆ لە ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان رایدەگەیەنێت تورکیا بە هەموو شێوەیەک هەوڵدەدات خاکی سوریا داگیربکات، ئاماژە بەوەشدەکات بەردەوام لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تورکیا.
سۆزدار شێخۆ، هاوسەرۆكى دەستەی کاروباری ناوخۆ لە ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند "دەستەکەمان ماوەی چەند مانگێکە لەوپەڕی ئامادەباشیدایە، ئەویش لەژێر سایەی ئەو هەڕەشە بەردەوامانەی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆسەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "تورکیا بە هەموو شێوەیەک هەوڵدەدات خاکی سوریا داگیربکات، بەڵام دەستەکەمان و هێزە ئەمنییەکان بەردەوام ئامادەین بەرگریی لە خاک و خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بکەین و رووبەڕووی تورکیا ببینەوە".
س.ر