عارف قوربانی
شه‌ڕ له‌سه‌ر ناشرینی
له دوای تازه‌ترین رێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان ئیسرائیل و ئه‌مەریكا كه دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له ئۆرشه‌لیم له‌نێوان سه‌رۆكی هه‌ردوو وڵات واژۆ كرا، بۆ رێگریكردن له ده‌ستڕاگه‌یشتنی ئێران به چه‌كی ئه‌تۆمی، چاوه‌ڕوانكراوه دۆخی سیاسیی عیراق به ئاقارێكدا ببرێت ئه‌گه‌ری تووندوتیژیی و به‌ریه‌ككه‌وتنی هێزه سیاسییه‌كانی لێبكه‌وێته‌وه، چونكه ئێران بۆ گه‌یشتن به كۆتا پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆم، پێویستی به كات هه‌یه، هه‌روه‌ها پێویستی به دروستكردنی قه‌یرانێكه ئه‌مریكای پێوه سه‌رقاڵ بكات. عیراق به‌رده‌ستترین بژارده‌ی ئێرانه بۆ هه‌ركاتێك بیه‌وێت كێشه و قه‌یرانه‌كانی خۆی بۆ بگوێزێته‌وه.
ئه‌وه‌ی ئێستا له عیراق ده‌گوزه‌رێت كه هێشتا هه‌نگاوی یه‌كه‌مێتی و خۆپێشانده‌ران له به‌غدای پایته‌خت چوونەتە سه‌ر شه‌قام و ره‌نگه رۆژانی داهاتوو زۆر شوێن و پارێزگای دیكه‌ی عیراقیش بگرێته‌وه، گه‌رچی به رواڵه‌ت ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌درن، به‌ڵام بێشك ئه‌م بزاوته نوێیه به‌دڵی هاوڵاتییانی عیراقه و خه‌ڵكی دیكه‌شی تێكه‌وتووه. سه‌رباری ئه‌وه‌ش به‌هۆی گه‌نده‌ڵی بێ‌شومار و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و نادادی و زوڵم و سته‌می به‌هێزه‌كان به‌سه‌ر بێهێزه‌كان و هه‌روه‌ها پێشێلی ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و رێگریی له ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات، كه‌ش و زه‌مینه‌یه‌ك ره‌خساوه بۆ ته‌قینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ریەككه‌وتنی هێزه سیاسییه‌كان، به‌ڵام به‌ده‌ر نییه له‌وه‌ی له‌م هه‌لومه‌رج و قۆناخه‌دا ئێران پێویستی به‌وه‌یه ره‌وشی عیراق ئاڵۆزبێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردوو زه‌مینه ناوخۆیی و كاریگه‌رییه ده‌ره‌كییه‌كه له‌باره بۆ پشێویی، بۆیه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ماوه‌یه‌كی زیاتر به‌غدا به‌م حاڵه‌ی ئێستایه‌وه بمێنێته‌وه.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه له‌م وتاره‌دا تیشكی بخه‌مه‌سه‌ر، شهنووكهوكردنی ئه‌و رووداوانه و هۆكار و ده‌رئه‌نجامه‌كانی نین، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌مه‌وێ سه‌رنجتان بۆ دیوێكی دیكه‌ی ململانێی هێز و كاره‌كته‌ره سیاسییه‌كانی ئه‌م وڵاته رابكێشم، كه ئه‌ویش شه‌ڕكردنه له‌سه‌ر ناشرینی.
عیراق به‌هه‌موو مانایه‌ك له ئاستی ناوخۆ و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی، وێنایه‌كی ناشرین و قێزه‌ونی هه‌یه. له راپۆرته باوه‌ڕپێكراو و جێمتمانهكانی ناوه‌نده جیهانییه‌كان، له رێزی پێشه‌وه‌ی وڵاته گه‌نده‌ڵه‌كانه، له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یه کە مافی مرۆڤی تێدا پێشلدهكرێت، له ریزی ئه‌و وڵاتانه ناوی دێت كه رۆژنامه‌نووس و چالاكوانان له‌سه‌ر ئازادیی بیروڕا و ئازادیی راده‌ربڕین تیرۆر ده‌كرێن، ناوی له ئاستی ئه‌و وڵاتانه ده‌برێت كه حوكمی مافیا به‌سه‌ریاندا زاڵه و بازرگانی به مرۆڤه‌وه ده‌كرێت.
له ئاستی ناوخۆی وڵاته‌كه‌شدا سه‌رباری بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر له نه‌وت و بوونی داهاتێكی زۆری مانگانه، كه‌چی رێژه‌ی هه‌ژاری رۆژ له دوای رۆژ زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه. رێژه‌ی بێكاری لاوه‌كانی، رێژه‌ی منداڵی بێسه‌رپه‌رشتی سه‌رشه‌قام، رێژه‌ی منداڵی بێباوك، رێژه‌ی بێوه‌ژنان هه‌ر باڵا ده‌كات. تاوانی كۆمه‌ڵایه‌تی و تاوانی رێكخراو، سهوهر نه‌بوونی یاسا، پێشێلی كه‌رامه‌ت و سه‌لامه‌تیی خه‌ڵك، دهستبرن بۆ نامووس و موڵك و ماڵی هاووڵاتییان به‌رده‌وام په‌ره ده‌سێنێت. له‌ڕووی خزمه‌تگوزاری گشتییه‌وه به‌شێك له شار و شارۆچكه‌كانی، ئاوی خواردنه‌وه‌یان به ئاسانی ده‌ستناكه‌وێت، نه‌بوونی نه‌خۆشخانه و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك كاره‌با، رێگەوبان، قوتابخانه له ئاستێكی زۆر نزمدان. دوای شه‌ش ساڵ له نه‌مانی شه‌ڕ، هێشتا به‌سه‌تان هه‌زار كه‌س ئاواره‌ن و ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان. بوونی ده‌یان هێزی چه‌كدار له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕانی و وابه‌سته به هێز و كاره‌كته‌ره ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا وشكه‌ساڵی و مه‌ترسیی به‌بیابانبوونی به‌شێكی زۆری خاكه‌كه‌یشی ئاماژه‌یه‌كی دیكه‌ی وێرانه‌یی ئه‌م وڵاته‌یه.
له‌ڕووی ده‌ستوور و یاساوه، ده‌ستووری هه‌یه و كاری پێناكرێت، بڕیار له حكومه‌ت و ده‌زگا دادوه‌رییه‌كان و یاسا له په‌رله‌مان ده‌رده‌كرێن و كاریان پێناكرێت. هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام كار به ئه‌نجامه‌كانی ناكرێت، دۆڕاوه‌كان له ده‌سه‌ڵات لاناچن. ئه‌مانه مشتێكن له خه‌رمانی ناشرینییه‌كانی عیراق و له هه‌ر كوێیه‌كی دنیا بێت، ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی دهستلهكاردهكێشنهوه و سه‌ركرده و سیاسییه‌كانی له ده‌ستی راده‌كه‌ن، ئایا سه‌یر نییه كاره‌كته‌ر و هێزه سیاسییه‌كانی عیراق شه‌ڕیانه لەسەر ئەم ناشرینییانە، شه‌ڕیانه له‌سه‌ر گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته؟
ئایا سه‌یر نییه حزب و كیانی سیاسی له ئاستی هه‌موو عیراقدا رێژه‌ی ده‌نگ و كورسییه‌كانی كه‌متر بێت له 01٪ و داوای گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات بكات؟ ئایا سه‌یر نییه هیچ كورسییه‌كی په‌رله‌مانت نه‌بێت و بته‌وێ ده‌سه‌ڵاتدار بیت؟ كه‌مترین ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنیت و بته‌وێ له ده‌سه‌ڵات بمێنیته‌وه؟ هۆكارێكی روون هه‌یه له پشتی ئه‌م ململانێیانه‌وه، ئه‌ویش له‌به‌ر سه‌روه‌رنه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی چاودێری و نه‌بوونی لێپرسینه‌وه و سزای یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیە، ده‌سه‌ڵات بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كاره‌كته‌ره‌كانی ناو جومگه‌ی حوكمڕانی و حزبه‌كانیان به‌كارده‌برێت. ده‌سه‌ڵات بووه‌ته بازرگانی و سه‌رچاوه‌ی پاره‌داربوون، ئه‌گینا چی لۆژیكێك له پشتی كڕینی پۆستهكانهوهیه به ده‌یان ملیۆن دۆلار؟
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه، به سه‌دان ملیار دۆلار به پاره‌ی كاش له داهاتی نه‌وتی عیراق دیار نه‌ماوه، ئیتر روونه بۆچی پۆسته باڵاكان ده‌كڕدرێن. ئه‌مه جیا له‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ی دیكه كه ده‌كرێن. به سه‌تان پڕۆژه‌ی وه‌همی پاره‌یان بۆ خه‌رجكراوه و پڕۆژه‌كان بوونیان نییه، یان به نیوه‌ناچڵ جێهێڵدراون و پاره‌كه‌یان خەرجكراوه. زۆرترین زه‌ویوزاری عیراق له‌ناو شاره‌كان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه. كه‌رتی بازرگانیی عیراق و كڕینی ئه‌و كه‌لوپه‌له خۆراكییانه‌ی به هاوڵاتییان ده‌درێن، به‌پێی به‌ڵگه و زانیارییه‌كان نه‌ك هه‌ر له كۆبۆنی خۆراك، ته‌نانه‌ت خواردنی زیندانیی پارێزگاكان به‌ده‌یان هه‌زار ژماره و ناوی وه‌همی نووسراون. شه‌ڕ و ململانێی حزب و كاره‌كته‌ره سیاسییه‌كان له‌سه‌ر هه‌ندێک پۆست و ده‌زگا و دامه‌زراوه، بۆ خزمه‌تكردن نییه، بۆ ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی سه‌رچاوه‌كانی داهاته.
بڕۆن له چاوی دونیاوه ته‌ماشایه‌كی وێنای عیراق و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی بكه‌ن، خه‌ڵك چوونەتە سه‌ر شه‌قام، درووشم دژی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێنه‌وه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتن و پێشتر له ده‌سه‌ڵات بوون، له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ره‌تده‌كرێنه‌وه، كه‌چی نه هیچ كه‌سێك دەستلەکاردەکێشێتەوە و نه ده‌ستبه‌رداری ململانێكانیش ده‌بن بۆ مانه‌وه بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات. ده‌سه‌ڵاتێك وێنای هێنده قێزه‌ون بێت له پێش چاوی دونیا، بووبێته سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی و مه‌ینه‌تیی هاوڵاتییه‌كانی و خه‌ڵكیش خۆپێشاندان بكات بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی، كه‌چی ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتن هه‌ر موكڕبن بۆ مانه‌وه و ئه‌وانی دیكه‌ش ململانێ‌یان بێت بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات، كه هیچ كه‌سێكیشیان له‌پێناو باشكردنی ژیانی خه‌ڵك و بۆ دژایه‌تیی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی وڵاتی نه‌بێت، ئیتر روونه شه‌ڕ بۆچی ده‌كه‌ن.
خ.غ