کوردستانی
وەزارەتی تەندروستی ئاگاداریی ئەم هاوڵاتیانە دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەو ھاوڵاتیانە ئاگادار دەكاتەوە كە ئێران گەڕاونەتەوە كە پابەندی رێنماییە تەندروسییەكان بن.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەو ھاوڵاتیانە ئاگادار دەكاتەوە كە ئێران گەڕاونەتەوە كە پابەندی رێنماییە تەندروسییەكان بن.
د. خاڵس ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی گشتی هاووڵاتیان و رێگرتن لە سەرهەڵدان و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان. ئاگاداری سەرجەم ئەو هاووڵاتییانە دەکەینەوە کە لە ئێران گەڕاینەوە لە سێ هەفتەی پێشوو، تا ئەمڕۆ لەپێناو پاراستنی تەندروستی خۆیان و خێزان و کەسوکار و هاوڵاتییان تاوەکو دوو هەفتە لەماڵ نەچنە دەرەوە و پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن".
ئاماژەی بەوەشکرد"ئەگەر هەر نیشانەیەکی نەخۆشیەکەت لێدەرکەوت وەک کۆکە و تا و سوتانەوەی گەروو، هەناسە تەنگی، پەیوەندی بکە بە هێڵەگەرمەکانی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتییە گشیتیە تەندروستیەکان کە بڵاوکراونەتەوە".
ئەوەشی خستوەتەڕوو"داوا لەهاوڵاتییان دەکەین ئەگەر هەر کەسێک یان دۆست و خزمێکیان لەو ماوەیە لەدەرەوە گەڕاوەتەوە بەتایبەتی لەوڵاتی ئێران تاوەکو تێپەڕبوونی دوو هەفتە سەردانیان نەکەن".