کوردستانی

بڕیار لەسەر پاشەکەوتی مووچە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار لەسەر پاشەکەوتی مووچە دەدرێت
مەودا میدیا- پرژە عەتا

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان راپۆرتێک ئامادە دەکات و دوای رێکخستنەوەی دەیداتە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بە مەبەستی تاوتوێکردنی راپۆرتەکە.

ئەمڕۆ هەینی 5ی ئابی 2022 زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەسەر بابەتی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و پاشەکەوتکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەک لیژنەی دارایی راپۆرتێکمان ئامادەکردووە".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتی "حکومەت قەرزی لای مووچەخۆرانە، هەروەها بەهۆی پاشەکەوتەوە حکومەتیش قەرزاری مووچەخۆرانە، بۆیە دەتوانرێت فەرمانبەران لەڕێگەی پاشەکەوتی مووچەکەیانەوە قەرزی حکومەت بدەنەوە، بەشێوەی (مقاصە) واتە حکومەت قەرزەکانی هاوڵاتییان بسڕێتەوە لە پاشەکەوتی مووچە".

وتیشی "راپۆرتەکە ئامادەیە و تەنها رێکخستنەوەی ماوە، دواتر دەدرێتە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی لە دانیشتنێکی پەرلەماندا بڕیار لەبارەی راپۆرتەکەوە دەدرێت لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan