کوردستانی
سبەی گەڕەکێکی شاری سلێمانی بێ کارەبا دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنەی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی تۆڕی زیرەک لە سلێمانی ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی ( بەختیاری پشت تەلاری هونەر و چێشتخانەی شکار) ئەو ماڵانەی دەکەونەسەر هەرفیدەری (18) دەکەنەوە، رۆژی شە‌ممه 29/2/2020 پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت.
لیژنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە "گەڕەکی (بەختیاری پشت تەلاری هونەر و چێشتخانەی شکار) سبەی شەممە له كاتژمێر ( 8 ی به‌یانی بۆ 4 ئێوارە) كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت کار بکەن، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان".
ئەوەش خراوەتە ڕوو "بەستنی پێوەرەکە بێ بەرامبەرە و هیچ بڕە پارەیەک لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەکەی لەسەر حکومەتە".
هەروەها، ئاگاداری‌یان دەکەینەوە کە لە پێناو پاراستنی ئامێرەکارەباییەکان ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا بۆ یەکەمجار هەموو ئامێرەکارەباییەکانیان بکوژێننەوە و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە .
داواكاریشن كه هاوكاری تیمه‌كانی به‌ستنی پێوه‌ره‌كه بن بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به باشی به‌ڕێوه بچێت و دڵنیاشین كه هاوكار ده‌بن.