کوردستانی
بەندکراوێک بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەندکراوێکی بەندیخانەی ئورمیە کە گومانی ئەوەی لێدەکرا توشی پەتای کۆرۆنا بووبێت، گیانی لە دەستدا و دووهەمین بەندکراوی ئەو بەندیخانەیەش بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە.
بەندکراوێکی بەندیخانەی ئورمیە کە گومانی ئەوەی لێدەکرا توشی پەتای کۆرۆنا بووبێت، گیانی لە دەستدا و دووهەمین بەندکراوی ئەو بەندیخانەیەش بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، بەندکراوێکی بەندیخانەی ئورمیە بە ناوی "فەریق محەمەدی" تەمەن 47 ساڵ کە گومانی ئەوەی لێدەکرا توشی پەتای کۆرۆنا بووبێت، دوای ئەوەی شەوی رابردوو باری تەندروستی ناجێگیر بوو و بۆ نەخۆشخانە دەرەوەی بەندیخانە گوازرایەوە گیانی لە دەستدا.
یەکێک لە بەندکراوانی بەندیخانەی ئورمیە وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەنگاوی راگەیاند کە، فەریق محەمەدی هەموو نیشانەکانی توشبوونی بەو پەتایەی هەبووە و کارمەندانی تەندروستی بە جلی تایبەتەوە بە خێرایی بۆ دەرەوەی بەندیخانە گواستوویانەتەوە.