کوردستانی

تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان
مەودا میدیا-

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی هۆشداری دایه‌ هاوڵاتیانی دانیشتووی سنووری پارێزگاكی سلێمانی و رایگه‌یاند هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌فته‌یه‌كی هه‌ستیاره‌ بۆ خۆپارێزی له‌ په‌تای كۆرۆنا.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی چەند هۆشدارییەک دەداتە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی کە لەم خاڵانەی خوارەوە پێکهاتووە:

1-هەفتەی داهاتوو هەفتەیەکی هەستیارە بۆ خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا لە شاری سلێمانی و دەوروبەری.

2-داوا لە هاووڵاتیانی دانیشتووی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەکەین زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن لە هەفتەی داهاتووەوە.

3-ئەو هاووڵاتیانەی لە وڵاتی ئێران گەڕاونەتەوە پێویستە لە شوێنێکی جیاکراوە چاودێری بکرێن و بەرکەوتنیان لەگەڵ هاووڵاتیانی تر نەبێت.

4-هەر هاووڵاتیەک لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە نیشانەکانی وەک (بەرزی پلەی گەرمی و کۆکە و پژمینی) هەیە پێویستە سەردانی کلینیکی چارەسەری کۆرۆنا بکات لە گەڕەکی (سەرچنار).

5-هەر هاووڵاتیەک سەردانی ئێرانی نەکردبێت یان بەرکەوتنی راستەوخۆی لەگەڵ کەسانێک نەبوبێت کە لە ئێران گەڕابێتەوە لە کاتی هەبوونی نیشانەکانی پەتای ئەنفلۆنزادا پێویست ناکات سەردانی نەخۆشخانە بکات لە ئێستادا. 
Qaiwan
Qaiwan