کوردستانی
13 بەنزینخانە سزادران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنی كوالیتییەکەی 13 بەنزینخانەی دیكە لە لایەن پارێزگای هەولێر سزادران و ناوی سێ بەنزینخانەی خراپیش بڵاو كرایەوە.
بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنی كوالیتییەکەی 13 بەنزینخانەی دیكە لە لایەن پارێزگای هەولێر سزادران و ناوی سێ بەنزینخانەی خراپیش بڵاو كرایەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئابی 2022 پارێزگای هەولێر رایگەیاند "لەم هەفتەیەدا لەکۆی پشکنینی 41 وێستگە، لەلایەن لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر، 13 بەنزینخانەی تر لەهەولێر و دەورووبەری بەهۆی دەستکاریکردنی كوالیتی بهنزین و خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان سزادراون و ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر".
ئاماژە بەوەش كراوە "لەسەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022/8/11، کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی کە سزادراون 201 بەنزینخانەن".
ئاشكرای كردووە "سێ بەنزینخانە بەهۆی زیاتر لەجارێک سەرپێچی و دەستکاریکردنی كوالیتیی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بە هاوڵاتییان، ناوەکانیان بڵاودەکەنەوە".
ناوی بەنزینخانەکان:
یەکەم/ وێستگەی ڕاستی1
دووەم/ وێستگەی سیڤەر
سێیەم/ کالکار
یەکەم/ وێستگەی ڕاستی1
دووەم/ وێستگەی سیڤەر
سێیەم/ کالکار
پارێزگای هەولێر دڵنییایی داوەتە هاوڵاتییان و دەڵێت" لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکان بەردەوامە لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینی خراپ بفرۆشێتە هاووڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین بکات، داواش لەهاووڵاتیان دەکەین هاوکارمان بن و لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک، لەزووترین کات ئاگاداری قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر بکەنەوە".
س.ر
س.ر
بیروڕا



