کوردستانی

سلێمانی؛ بوومەلەرزەیەک روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی؛ بوومەلەرزەیەک روویدا
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

بوومەلەرزەیەك لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە روویدا، کە پلەی رێختەرەکەی 4.2 پلە بووە و لەلایەن بەشێک لە هاوڵاتییان هەستی پێکراوە.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای دیاری کەشناسی لە لێدوانێکدا بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ هەینی 12ی ئابی 2022 کاتژمێر 11:54خولەک بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلەی رێختەر لە نێوان سەیدسادق و مەریوان روویدا".

ئاماژەی بەوەشكرد "قوڵای بوومەلەرزەکە 10 کیلۆمەتر ژێر زەوی بووە، 52 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری سلێمانی دووربووە و 19 کیلۆمەتریش لە سەنتەری سەیدسادق دووربووە".

هەرچەندە بوومەلەرزەکە زۆر بەهێز نەبووە، بەڵام لەلایەن بەشێک لە دانیشتووانی سەیدسادق، ناحەیەی سیروان و هەڵەبجە هەستی پێکراوە.

ر. ئ









Qaiwan
Qaiwan