کوردستانی

شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان وادەی دەستپێکردنەوەی بەفر و باران و دابەزینی پلەکانی گەرمای لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد "له‌ ئه‌نجامی هاتنی كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، پێشبینی ده‌كرێت، سبه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ له‌ دوای نیوه‌ڕۆوه‌ باران ببارێت و هه‌ندێكجار هه‌وره‌ تریشقه‌شی له‌گه‌ڵ بێت، سه‌ره‌تا له‌ رۆژئاوای هه‌رێم و سنووری پارێزگای دهۆك ده‌ستپێده‌كات".

ئاماژە بەوەشکراوە "رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ كاریگه‌رییه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت، باران ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌، له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ نمه‌ باران و له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه‌ش لێزمه‌ باران ده‌بارێت، هەروەها خێرایی با چالاك ده‌بێت، ده‌گاته‌ (30) كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا و پله‌كانی گه‌رما به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زن، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ".

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە " به‌فر له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ده‌بارێت و رۆژی دووشه‌ممه‌ش ئەو شەپۆلە كۆتایی پێ دێت".



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان