کوردستانی
ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی ئەم هەفتەیە چەند بڕیارێکی گرنگ دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بەردەوامی هەیە بڕیارە ئەم هەفتەیە بڕیار لەسەر سکرتێر و جێگری سکرتێر و بڕیادەری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بدرێت بۆ ئەو مەبەستەش ژمارەیەک ئەندام خۆیان کاندید کردووە.
رابیحە حەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ شەممە 29ی شوباتی 2020 کاتژمێر 11:00 ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئاماژەی بەوەشکرد "کۆبوونەوەکانی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی تایبەت دەبێت بە هەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان".
رابیحە حەمەد وتی "کۆبوونەوەی ئەمڕۆشمان هەر تایبەتە بە گفتوگۆکردن سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی یەکێتی".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە کۆبوونەوەکانی پێشووتری ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتییدا پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی پەسەندکرا و هاوسەرۆکانی یەکێتی هەڵبژێردران و بڕیارە لە کۆبوونەوەکانی داهاتووشدا بڕیار لەسەر سکرتێر و جێگری سکرتێر و بڕیادەری ئەنجومەنی سەرکرداتەتیی یەکێتی بدرێت.