راپۆرت
بڕیارەكەی سەدر و داواكەی كازمی كۆتایی بە تەنگەژەی سیاسی لە عیراق دەهێنێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- گۆران قادر
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق داوا لە لایەنە سیاسییەكان دەكات لەپێناوی دانوستانێكی نیشتمانی لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدەن، موقتەدا سەدریش خۆپیشاندانە ملیۆنییەكەی بۆ كاتێكی نادیار دواخست، ئەمەش دەكرێت ئاماژەیەك بێت بۆ قۆناغێكی نوێی مامەڵەی لایەنە سیاسییەكان بۆ كۆتایی هاتنی تەنگەژەی سیاسی لە عیراق كە ئیحراجی بۆ هەموویان دروستکردووە.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێكیدا رایگەیاند "بەردەوامن لە چاكسازی و شۆڕش دژی گەندەڵكاران، ئەگەر ئێوە سوورن لەسەر جەنگی ناوخۆیی، ئەوا ئێمە سوورین لەسەر ئاشتی ناوخۆیی، خوێنی عیراقییەكان گرانە، بەڵكو گرانترە لە هەموو شتێك".
لەسەر بەردەوامی خۆپیشاندانەكانیش سەدر دەڵێت "بەڵام لە خۆشەویستیم بۆ عیراق و عەشقم بۆ گەلەكەی، رایدەگەینم كە خۆپیشاندانەكەی رۆژی شەممە بۆ كاتێكی نادیار دوادەخرێت".
ئەم بڕیارەی سەدر هاوكاتە لەگەڵ دەستپێشخەرییەكی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق كە داوای كردووە "داوا لە برایانی هێزە سیاسییەكان دەكەم رۆژی چوارشەممە لە بینای حكومەت كۆببنەوە بۆ دەستپێكردنی دانوستانێكی نیشتمانی جدی و بیركردنەوەی هاوبەش".
هەرچەندە جگە لە حەیدەر عەبادی كە پشتگیری لە هێمن كردنەوەی دۆخەكەی كردووە، لایەنە سیاسییەكان بە رەزامەندی یان رەتكردنەوە هیچ هەڵوێستێكیان دەرنەبڕیوە، بەڵام ئێستا هەموویان لە دۆخێكی ئیحراجیدان، بۆشیان دەركەوتووە جوڵاندنی شەقام چارەسەر نییە، بۆیە دەیانەوێت خۆیان لەو ئیحراجیە رزگاربكەن و دۆخی شەقامیش ئارام بكەنەوە، چونكە بەردەوام بوونی ئەم تەنگەژەیە و ناسەقامگیرییە لە بەرژەوەندیی هیچ لایەكیان نییە، بۆیە نزیكە دانوستانی جدی دەستپێبكەنەوە و هەندێك سازیش بۆ یەكدی بكەن،
لەسەر ئەو بنەمایەی سەرەوە، هێزە سیاسییەكان بە داواكەی كازمی رازی دەبن، بەڵام مەرج نییە كەسی یەكەمی هێزەكان ئامادەی كۆبوونەوەكە بێت، لەوەش گرنگتر ئەوەیە كە ئایا سەدر بەو كۆبوونەوەیە رازی دەبێت، چونكە هێشتا سوورە لەسەر ئەوەی كە دانوستان لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی نەكات، خۆ ئەگەر كۆبوونەوەش بكات،لەوەیە مەرجەمی یەكەمی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختە بێت،یان دەستكەوتنی بەرژەوەندییە سیاسیەكانی بێت.
ئەوەی لە كۆبوونەوەكە چاوەڕواندەكرێت بەم شێوازە دەبێت" هێزە سیاسیەكان جگە لە سەدر ئامادە دەبن،هەروەها بەردەوام بوون لە پێكهێنانی حكومەت،پاشان بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختە كۆتایی بە دانوستانەكە دێت، كە بێگومان ئەمەش بە چەند دانیشتنێكی پەرلەمان یان هێشتنەوەی دانیشتنەكان بە كراوەیی دەبێت، لەگەڵ دەستكاری كردنی یاسای هەڵبژاردن و كۆمسیۆن و خەرجی هەڵبژاردنەكان".
هەموو لایەنەكانیش تا ڕادەیەك گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی كە ناتوانن حكومەت بەم شێوەیە پێكبهێنن، باوەڕیشیان بە جوڵەی شەقام و ئاڵۆزی كەم بۆتەوە،بۆیە هەمووان دەیانەوێت دۆخەكە ئاسایی بێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت".
ئەوەی لێرەدا جێگای بایەخە و لەوەیە كۆبوونەكەی حكومەت بێ ئەنجام بكات، پێگەی مستەفا كازمییە كە لەڕووی سیاسی و جەماوەرییەوە پێگەی لە زۆرینەی سەركردە سیاسییەكان لاوازترە،كە ئەمەش وادەكات توانای جێبەجێكردنی راسپاردەكانی كۆبوونەوەكەی نەبێت، لە ئەنجامدا نەتوانێت رۆڵی نێوەندگیری لە نێوان هێزە سیاسییەكان ببینێت، ئەمە جگە لەوەی هێشتا دیار نییە هەموو هێزەكان بەشداری دەكەن یاخود لەسەر بایكۆتی یەكدی بەردەوام دەبن.
لە دەرئەنجامی دۆخی ئێستای عیراق و جوڵەی سەركردەكان، دەگەینە ئەو ئەنجامەی كە ئەم هێزانە لە دۆخێكی ئیحراجیدان، هیچ لایەكیشیان ناتوانێت دەسەڵات بگرێتە دەست و عیراقێكی سەقامگیر بەڕێوەبەرێت، بۆیە ناچارن دەست بە دانوستان بكەن و سازش بكەن، جا ئەمڕۆ لە كۆشكی ئەنجومەنی وەزیران بێت یان لە هەولێر بێت، بایكۆتی یەكتری و پەنابردن بۆ شەقامیش جگە لە درێژە كێشانی تەنگەژەی سیاسی و ئاڵۆزبوونی دۆخەكە بژاردەیەكی باش و سەركەوتوو نییە، هەروەها چارەسەری تەنگەژەی ئێستا و داهاتووی عیراق ناكات.
س.ر