کوردستانی
حکومەتی هەرێم: لەگەڵ بەغدا چارەسەری هاوبەش بۆ کێشەکان دەدۆزینەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە، به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌وڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی، بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌ش كه له خزمه‌تی هه‌موو لایه‌ك و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا بێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووەوه، له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌نجامی سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری خسته‌ڕوو.

سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "له كۆبوونه‌وه‌كاندا، هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان‌مان دووپاتكرده‌وه بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان و گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی دادپه‌روه‌رانه له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، له‌م رووه‌وه، هه‌ردوولا رێككه‌وتن له سه‌ر درێژه‌دان به گفتوگۆ له‌نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌ش كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو هاوڵاتییانی عیراقدا بێت".
ئەوەش هاتووە، پاشان حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیریی و لاوان، پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وڵاتی ئه‌رمه‌نستان و دیدار و كۆبوونه‌وه و چالاكییه‌كانیان له‌و وڵاته خسته‌ڕوو .
ئەوەش هاتووە، پاشان حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیریی و لاوان، پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وڵاتی ئه‌رمه‌نستان و دیدار و كۆبوونه‌وه و چالاكییه‌كانیان له‌و وڵاته خسته‌ڕوو .
هه‌روه‌ها شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه، باسی له سه‌ردانی شاندی سه‌ربازی هه‌رێم بۆ هه‌ریه‌ك له شانشینی یه‌كگرتوو و ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مەریكای كرد و رایگه‌یاند "له دیدار و كۆبوەنه‌وه‌كاندا، به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات، جه‌ختیان له گرنگیی به‌رده‌وامبوونی پشتیوانیی هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرده‌وه"، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وێڕای ده‌ستخۆشی، له هه‌مانكاتدا جه‌ختی له گرنگیی به‌رده‌وامیدان به پرۆسه‌ی چاكسازیی و رێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرده‌وه كه ده‌ستیپێكردوه و له هه‌نگاوه له پێشینه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌مه.
هەر لە راگەیەندراوەکە ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕگه‌ی دووه‌می كۆبونه‌وه‌كه، تایبه‌ت بوو به خستنه‌ڕووی پوخته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به داوا ناڕه‌واكانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ، له دژی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان و رێكاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی ئه‌و لیژنه یاساییه‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته راسپێردراوه، ئه‌م بڕگه‌یه له‌لایه‌ن ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوان و ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خرایه‌ڕوو، تێیدا ئاماژه درا به‌و بنه‌ما ده‌ستووریانه‌ی هه‌رێمی كوردستان پشتی پێ به‌ستوون له داكۆكیكردن له ده‌سه‌ڵات و مافه ده‌ستوریه‌كانی هه‌رێم.
هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌وڵانه‌ش خرانه‌ڕوو كه له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نجامدراون، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وێڕای ده‌ستخۆشی، هه‌ڵوێستی خۆی دووپاتكرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی، بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌ش كه له خزمه‌تی هه‌موو لایه‌ك و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا بێت.
ر. ئ

بیروڕا