کوردستانی
دوو كوڕ و باوكێك پیسایی مرۆڤیان بۆ سیحر و جادوو بەکارهێناوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وته‌بێژی پۆلیسی دهۆك رایگه‌یاند، دوو كوڕ و باوكێك بەتۆمەتی ئەنجامدانی سیحر و نووشتە و جادوو دەستگیركران كه "پیسایی و پاشماوەی مرۆڤیان بۆ كاره‌كانیان بەكارهێناوە".
هێمن سلێمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆك له تۆمارێكی ڤیدیۆیدا بڵاویكرده‌وه، دوای لێكۆڵینەوەكانی هێزه‌كانی پۆلیس سێ كەس كه دوو كوڕ و باوكێكن له‌لایه‌ن بازگه‌ی ئاسایشی ناحیه‌ی روڤیاوه ده‌ستگیركران كه هه‌ستاون به ئەنجامدانی سیحر، نووشتە و جادوو.
ئاماژە بەوەشدەکات"له‌ئێستادا هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه ره‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی روڤیا كراون و پاش ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه و رێكاره یاساییه‌كان، ره‌وانه‌ی دادگە ده‌كرێن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی سزای یاسایی خۆیان".

ئاشکراشیکرد، ئه‌و سێ تۆمه‌تباره چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی جیاواز و پیسایی و پاشماوەی مرۆڤیان بۆ ئەنجامدانی سیحر، نووشتە و جادوو بەكارهێناوە و فێڵیان لە هاوڵاتییان كردووە "بۆیه داوا له هاوڵاتییان ده‌كه‌ین زیاتر هۆشیار بن تاوه‌كو له‌لایه‌ن ئه‌مجۆره كه‌سانه‌وه فێڵیان لێ نه‌كرێت".
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا