کوردستانی
شارەزایەکی کەشناسی: لەم ناوچانە ئەگەری نمەباران هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شاره‌زایەکی كه‌شناسی رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما روو له‌نزمبوونه‌وه ده‌كه‌ن و به‌جۆرێك 1-4 پله‌ی سه‌دی نزم ده‌بنه‌وه، ھه‌ندێك كاتیش ئاسمان له‌ناوچه جیاجیاكان ده‌گۆرێت بۆ نیمچه ھه‌ور ئه‌گه‌ری نمه‌بارانیش هه‌یه.
ئاراس جه‌بار، شاره‌زای بواری كه‌شناسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له سه‌ره‌تای ھه‌فته‌ی ئاینده‌وه تا كۆتایی واته له شه‌ممه تاوه‌كو هه‌ینی، له ئه‌نجامی لاوازبوونی كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی ھیندی له‌سه‌ر زۆرێكی ناوچه‌كانمان به‌تایبه‌ت ناوچه شاخاوییه‌كان و سنووری ناوچه‌كانی رۆژھه‌ڵات و باكووری ھه‌رێم پله‌كانی گه‌رما (1-4) پله‌ی سه‌دی به گوێره‌ی ناوچه‌كان به‌راورد به‌م ماوه‌یه نزمده‌بنه‌وه.

باسی لەوەشکردووە، له ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی هه‌رێمی كوردستان گۆرانكاڕی كه‌متر به‌سه‌ر پله‌كانی گه‌رما دێت، له‌شه‌واندا ھه‌ست به فێنكبوونی كه‌شوھه‌وا زیاتر ده‌كرێت.
ئاراس جه‌بار ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له ماوه‌ی ھه‌فته‌ی ئاینده‌دا به‌ھۆی مانه‌وه و ده‌ورانی شێ له ئاسته به‌رزه‌كانی ھه‌وادا، زۆربه‌ی كات په‌ڵه ھه‌ور له ئاسماندا ده‌رده‌كه‌وێت و ھه‌ندێك كاتیش له ناوچه‌ی جیاجیادا ده‌گۆرێت بۆ نیمچه ھه‌ور به‌دیاری نه‌كراویش ئه‌گه‌ری نمه‌باران كراوه ده‌بێت.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا