کوردستانی
قەڵادزێ؛ بە تۆمەتی دزیکردن کەسێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەشی مکافەحەی پۆلیسی قەڵادزێ کەسێکیان بە تۆمەتی دزینی چوار ملیۆن دینار دەستگیرکردووە، تۆمەتبارەکە لەبەردەم دادوەر دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە بەوتەی خۆی بڕی چوار ملیۆن دیناری لێ دزراوە دەستبەجێ هێزەکانمان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر (مکافەحە) دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە و بە سوود وەرگرتن لە کامێرای چاودێری و کۆکردنەوەی زانیاری وورد توانییان شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان بکەن و بەھەمانگی لەلایەن پۆلیسی مکافەحەی دهۆک دەستگیرکرا و پاشان رادەستی مکافەحەی پشدەر کرایەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا لەبەردەم پۆلیس و دادوەر تۆمەتبارەکە دانی ناوە بە تاوانەکەیدا.

ئەوەش هاتووە، هەر لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون دەرکەوت ئەو تۆمەتبارە لە دادگەی تاوانەکانی رەواندزیش داواکراوە، بەبڕیاری دادوەر و بە مادەی 444 راگیرکراو لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا