کوردستانی

کێڵگە پەلەوەرییەکان: 15 ملیار دینار زیانمانکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کێڵگە پەلەوەرییەکان: 15 ملیار دینار زیانمانکردووە
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان هۆشداری دەدەن بە حکومەت و وەزارەتی کشتوکاڵ ئەگەر ئاوڕیان لێنەدەنەوە تووشی زیانی زیاتر دەبن، سەرۆکی کۆمەڵەکەش دەڵێت "لە جەژنی قوربانەوە تائێستا زیاتر لە 15 ملیار دینار زیان بەر خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان کەوتووە".

‎لە راگەیەندراوێکدا نازم عبدوڵڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە لێدوانێکدا بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "لە جەژنی قوربانی ئەمساڵەوە هەتائێستا زیاتر لە 15 ملیار دینار زیان بەر پرۆژەکانی بەرهەم هێنانی پەلەوەرکەوتووە کە بەشێوەیەکی کەم ئەو بڕە باسکراوە کە ئەمەش گەورەترین زەنگی مەترسییە بۆ راوەستاندنی بەرهەم هێنانی مریشکی زندوو".

‎دەشڵێت "لەبیرکردن و پشتگوێخستنی ئەم کەرتە لەلایەن حکومەتەوە دەرخەری ئەو راستیەیە گرنگی و هاندانی نییە بۆ بەرهەمی ناوخۆی هیچ بەرپرسیارێتیەک لە ئەستۆ ناگرێت ئەمەش ماڵوێرانی هەزاران خێزانبەدوای خۆیا دێنێت"، دەشڵێت " مریشک تاکە بەرهەمی ناوخۆیە و هەقە گرنگی پێبدرێت".

‎سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان ئاماژە بەوەش دەکات "لە هەموو عیراقدا نرخی عەلەف هەرزان بووە، بەڵام لە کوردستان هەر گرانە ئەمەش ئەو راستییە دەردەخات کە چاودێری لەسەر ئەو کارگانە نییە بۆیە حکومەت پێویستە بێتەسەر هێڵێ".

 باسی لەوەشکردووە "چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بەگەڕ خستنەوەی کوشتارگەکانە. رێستۆرانتەکان، چێشتخانەکان، هۆتێلەکان و ناوچە گەشتیاریەکان ناچار بکرێن مریشکی زندوو بەکاربهێنن وەک پشتیوانییەک بۆ بەرهەمی ناوخۆی".

ئەوەشی روونکردەوە "لە جەژنی قوربانەوە ئەگەر 500 هۆڵ مریشکی بەرهەمهێنابێت ئەوا لەو ژمارەیە هەر هۆڵێک 30 ملیۆن دیناری زیانکردبێت، کە تایایەتی زیاتریش زیانی کردووە ئەوا نزیکەی 15 ملیار دینار زیانیان بەرکەوتووە".

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan