نەرمین عوسمان
سعودیە بۆ وا لە ژنان دەكات؟
بەهۆی خێرایی گەیاندن و پەیوەندیكردن و تەكنەلۆژیاوە، زووتر لە جاران هەواڵەكان دەگەن و دەبنە جێگەی سەرنجی خەڵك، یان ئەو كەسانەی كە بە پرسە پەیوەندیدارەكەوە پەیوەستن، لەمەیاندا زیاتر لایەنی ئەرێنی دەبینم، هەرچەندە لایەنی نەرێنیشی هەیە، چونكە هەندێك جار ئامێرەكانی تەكنەلۆژیا و پەیوەندیكردن بوونەتە مایەی چەوساندنەوەی ژنان و كوشتنیان.
لە سعودیە رووداوێك روویداوە بەم شێوەیە "رۆژی 15ی ئابی 2022 دادگەیەكی عەرەبستانی سعودی، بەهۆی فۆڵۆكردن و ریتویتی كەسانی رەخنەگر و ئۆپۆزیسیۆن لە تویتەر، سزای 34 ساڵ زیندانیكردنی بەسەر سەلما شەهابی ژنە چالاكوانی سعودیدا سەپاندووە". هەر بەپێی زانیارییەكان و سەرچاوەكانی هەواڵ، سەلما خوێندكاری زانكۆی لیدزی بەریتانییە و بۆ وەرگرتنی پشووی هاوینە بە سەردان گەڕاوەتەوە سعودیە، بەڵام ئەگەر سزاكە گۆڕانكاری بەسەردا نەیەت؛ ئەوا دەبێت سەلمای 34 ساڵ تا تەمەنی 78 ساڵی لە زینداندا بێت و دوو منداڵەكەیشی بێ نازی دایك گەورە ببن.
رەخنەگرتن و ریتویت و فۆڵۆكردنی كەسانێك كە ئۆپۆزیسیۆنی دەسەڵاتدارانی سعودیەن، تاوان نییە، بەڵكو بەشێكە لە پراكتیككردنی ئازادییەكانی مرۆڤ. ئازادیی قسەكردن و نووسین و رەخنەگرتن، سادەترین مافی مرۆڤن، بەڵام دەبینین لە وڵاتێكی وەكو سعودیە سزای هەیە و مرۆڤ وا لێ دەكات بێهیوابێت لە ژیان و بیركردنەوە.
سەلما لەپێناو چاكسازیكردن رەخنەی گرتووە، ئەگەر وڵاتەكەی خۆشنەویستایە، بۆ وەرگرتنی پشوو لە بەریتانیاوە نەدەگەڕایەوە بۆ سعودیە، بەڵكو مافی مانەوەی هەمیشەیی وەردەگرت و دەبووە ئۆپۆزسیۆنێكی كرداریی و بەتەواوەتی دژی دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەی دەوەستایەوە.
زەوتكردنی ئازادی لە مرۆڤ، سەرەتای كوشتنێتی. ئەو رووداوە هەر بەتەنیا كوشتنی جەستەیی نییە كە ژنێكی گەنج زیندانی بكەیت، بەڵكو ئەو دایكە دەروونیشی تێكدەشكێت، لە هەمان كاتدا دەبێتە هۆكاری كپكردنەوەی دەنگە ئازادەكانی تر و كۆمەڵگەش دەبێتە زیندانێكی گەورە.
سەلما بەشێكی تویتەكانی داوای ئازادكردنی زیندانیانی سیاسی بووە، داوای ئازادكردن، ئەرك و مافە نەك تاوان، بەتایبەت بۆ هاوخوێنەكانی. پێشتر و بەهۆی خاشقچییەوە، محەمەد بن سەلمان بە بكوژ و سەركوتكەری ئازادییەكان تۆمەتباركرا، بن سەلمان رەتیكردەوە كە ئەو مرۆڤێكی وابێت، بەڵام بڕیاری زیندانیكردنی سەلما بە 34 ساڵ، دەریخست كە بەڵێ لە سعودیەدا ئازادیی خنكێنراوە و هیچ ئاسۆیەك نییە بۆ پاراستنی كەرامەتی مرۆڤ و ئازادییەكان.
سەلما دەبێت هێمایەك بۆ ئازادی و ئازایی ژنان...
خ.غ