کوردستانی
پێشبینی دەکرێت لە هەرێمی کوردستان باران ببارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور, لە سنووری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک ئەگەری زیاد بوونی خێرایی با هەیە، شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت "ئەگەری نمەباران لە ئارادایە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور, لە سنووری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک ئەگەری زیاد بوونی خێرایی با هەیە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور و پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ نزمدەبنەوە".
لای خۆشییەوە ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی، پێشبینیی بارانبارینی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەکرد "ھەفتەی داهاتوو بەھۆی مانەوە و دەورانی شێ لە ئاستە بەرزەکانی ھەوادا، زۆربەی کات پەڵە ھەور لە ئاسماندا دەردەکەوێت و ھەندێک کاتیش لە ناوچەی جیاجیادا دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور، بە دیارینەکراویش ئەگەری نمەباران کراوە دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکاندا".
ر. ئ
بیروڕا