کوردستانی
لەمشارەی کوردستان پۆلیس دوو مووشەکی کاتیۆشای دۆزییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە هەڵمەتێکی کارمەندانی پۆلیس و لە ئەنجامی پشکنینە بەردەوامەکانیاندا، ژمارەیەک مووشەک و مین و تەقەمەنیان دۆزییەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک، سەبارەت بە دۆزینەوەی ژمارەیەک مووشەک و تەقەمەنی لە کەرکوک، رایگەیاند "لە بەردەوامی پشکنین و گەڕان بە دوای تیرۆریستاندا، لە گوندێکی نزیک شاری کەرکوک، دوو مووشەکی کاتیۆشایان دۆزیوەتەوە".
وتیشی "سەرەڕای مووشەکەکان، چەند مینێکی دژەتانک و ژمارەیەک تەقینەوەی تر دۆزراونەتەوە".
هەروەها ئەوەشی ئاشکرا کرد "سەرجەم ئەو مووشەک و تەقینەوانە، پاشماوەی گروپی تیرۆریستی داعشن و بە نیازی بەکارهێنان بۆ کردەوەی تیرۆریستی، لەو گوندانە شاردراوەتەوە".
ر. ئ

بیروڕا