کوردستانی

"لەبارەی مووچە" بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی داراییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


"لەبارەی مووچە" بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی داراییەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هه‌رێمى كوردستان، نووسراوێکی لەبارەی لیستی مووچە بۆ هەموو وەزارەت و فەرمانگەکان نارد و داوادەكات پێش 20ی هەموو مانگێك لیستی مووچە بنێرن، بە پێچەوانەوە مووچەیان دوادەکەوێت.

لە نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان-دا کە واژووی ئاوات جەناب نوری، وه‌زیرى دارایی لەسەرە، هاتووه‌ "تکایە ئاگاداری سەرجەم فەرمانگەکان بکەنەوە، بە ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران بۆ گەنجینەی پەیوەندیدار، پێش 20ی هەموو مانگێک".

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هه‌رێمى كوردستان، لە نووسراوەكەیدا جەختدەكاتەوە كە دواخستنی ناردنی لیستی مووچە دەبێتەهۆی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە .

ئاماژە بەوەشدەکات "هەر فەرمانگەیەک پابەندی ناردنی لیستی مووچە پێش 20ی هەر مانگێک نەبێت، ئەوا لە ماوەی دیاریکراوی رۆژی مووچەیان، مووچەیان دوا دەکەوێت".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan