کوردستانی

شوێنی نیشتەجێبوون بۆ ئەم توێژە دروستدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شوێنی نیشتەجێبوون بۆ ئەم توێژە دروستدەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر بڕیاردەدات شوێنی نیشتەجێبوون بۆ ئەو پزیشکانە دروستبکات کە لە نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆران دەمێننەوە.

رێزان باڵەك، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای هەوڵ و ماندووبوونی هەریەك لە د. مەهاباد دلاوەر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكەمان و هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران و بە هاوكاری و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر بڕیاردرا خانوو بۆ ئەو پزیشكانە دروستبکرێت کە لە نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆران دەمێننەوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد "بۆ دروستكردنی خانووەکان رێكارە یاساییەكان تەواوبوون و شوێنەكەشی دیاریكراوە و لە رۆژانی داهاتوودا دەست بە دروستکردنی دەکرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan