کوردستانی

تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دۆزینەوەی تەرمی گەنجێکی لە زاخۆ راگەیاند کە ناسنامەی گەنجەکە نادیارە و نازانرێت کەسوکاری کێیە.

نەشهەت سەلمان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە مەودا میدیای راگەیاند "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئابی 2022 تەرمی گەنجێک لە زاخۆ لە رووبار لە نزیک پردی دەلال دۆزرایەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو گەنجە هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە و نازانرێت کەسوکاری کێن و تائێستاش خاوەنی نییە، هەروەها پێدەچێت گەنجەکە خنکابێت، چونکە جەستەی هیچ شوێنەوارێکی برینداری و لێدانی پێوە نییە".

وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ ئەوەشی خستەڕوو "تەرمی گەنجەکە بۆ پزیشکی دادی زاخۆ گواستراوەتەوە و چاوەڕێی ئەوەین کەسوکاری پەیوەندیی بکەن و ناسنامەکەی بزانین".

س.ر

Qaiwan
Qaiwan