کوردستانی

ئۆپەراسیۆنێکی فراوان دژی چەکدارانی داعش دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئۆپەراسیۆنێکی فراوان دژی چەکدارانی داعش دەستیپێکرد
مەودا میدیا-

لە سنووری دیالە و خورماتوو  ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی پێشمەرگە و هێزە عیراقییەکان دژی چەکدارانی داعش بەناوی "ئیرادەی پتەو" دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئابی 2022  ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە عیراقییەكان لە خورماتوو تاوەكو خانەقین دەستیپێكردووە بە مەبەستی گەڕان و پشكنین و راوەدوونانی پاشماوەكانی چەكدارانی داعش.

ئەو هێزانەی لە ئۆپەراسیۆنەكەدا بەشدارن بریتین لە، میحوەركانی (1 و 2 و 3)ی هێزەكانی پێشمەرگە و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیالە و ئۆپەراسیۆنەكانی خورماتوو، بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی و هێلیكۆپتەری سوپای عیراقی.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan