کوردستانی
نرخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان زیادناکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەو لایەنەی کە دەسەڵاتی گۆڕین و دەستکاریکردنی نرخی یەکەکانی کارەبای هەیە بریتییە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە، ئاماژە بەوەشدەکات هیچ پێشنیازێکمان بۆ زیادکردنی نرخی کارەبا نەکراوە.

کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاندووە "ئەو لایەنەی کە دەسەڵاتی گۆڕین و دەستکاریکردنی نرخی یەکەکانی کارەبای هەیە بریتییە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئێمە وەکو وەزارەتی کارەبا هیچ دەسەڵاتێکمان بۆ گۆڕینی نرخی کارەبا نییە، تەنها دەتوانین پێشنیازبکەین هیچ پێشنیازێکمان بۆ زیادکردنی نرخی کارەبا لەوبارەیەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان نەکردووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "وەکو بریکاری وەزیری کارەبا هیچ زانیارییەکم نییە کە گرێبەست لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەک بۆ زیادکردنی نرخی یەکەی کارەبا کرابێت؛ هیچ نووسراوێک لە لایەن منەوە بەرزنەکراوەتەوە و نەنێردراوە".
س.ر
بیروڕا