کوردستانی

دوو ژن لە رووداوێکدا سووتان

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو ژن لە رووداوێکدا سووتان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمشەو لە گەڕەکی خەباتی سلێمانی لەکاتی ئاوکردنە موبەریدە دوو ژن دەسوتێن بەهۆی ئەوەی نەیانزانییوە لەبری ئاو بەنزین لە دەبەکەدایە موبەریدەکە ئاگری گرتووە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو پێنجشەممە 18ی ئابی 2022 لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی دوو ژن سووتاون بەهۆی ئەوەی ئاویان کردووەتە موبەریدە نەیانزایوە دەبەکە لەبری ئاو بەنزینی تێدایە و موبەریدەکە ئاگری گرتووە".

ئاماژەی بەوەکرد "دوو ژنەکە براونەتە نەخۆشخانەی سووتاوی یەکێکیان تەندروستی ناجێگیرە، ناویان (خەمگین و پەیمان)ە نازانین چی یەکترن، بەڵام یەکێکیان تەمەنی 25 ساڵە و ئەوی دیکەشیان 30 ساڵە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan