کوردستانی

سێ بەندکراو بە گومانی ڤایرۆسی کۆرۆنا گواسترانەوە نەخۆشخانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ بەندکراو بە گومانی ڤایرۆسی کۆرۆنا گواسترانەوە نەخۆشخانە
مەودا میدیا-

دوای گواستنەوەی سێ بەندکراوی دیکە لە بەندیخانەی ئورمیە بۆنەخۆشخانەی دەرەوەی بەندیخانە، ژمارەی ئەو بەندکراوانە کە بە گومانی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا گوازراونەتەوە گەیشتە 6 کەس.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، شەوی هەینی 28ی شوباتی 2020 سێ بەندکراو لە بەندی لاوانی بەندیخانەی ئورمیە کە گومانی توشبوون بە پەتای کۆرۆنایان لە سەر بووە، لە کەشێکی تەواو ئەمنیدا بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی ئەو شارە گوازراونەتەوە.

هەنگاو پێشتر رایگەیاندبوو "کە دوو بەندکراوی دیکەی بەندی 14 بۆ نەخۆشخانەی تالەقانی گوازراونەتەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئاکامی تاقیکردنەوەی یەکێک لەوانە بە ناوی “ڕەشید” ئەرێنی بووە و توشبوونی ناوبراو بە پەتای کرۆنا پشتڕاست کراوەتەوە".

هەروەها, بەندکراوێکی بەندی ڕەوان دەرمانی بە ناوی "فەریق محەمەدی"شەوی پێنجشەممە دوای گوازرانەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەستداوە، یەکێک لە بەندکراوەکان لەوبارەوە بە هەنگاوی راگەیاندبوو کە فەریق هەموو نیشانەکانی توشبوون بە پەتای کۆرۆنای تێدا بەدی کراوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد