کوردستانی
دەزگای تەندروستی پێشمەرگە نیگەرانە لە وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوبەری دەزگای تەندروستی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری سلێمانی کردووە، بەڵام سەردانی ئەو نەخۆشخانەی تایبەت بە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نەکرد ئاماژەی بەوەشکرد نەخۆشخانەکە لە رێکەوتی خۆیدا تەواو دەبێت.
شەماڵ جەبار یاوەر، بەڕێوبەری دەزگای تەندروستی پێشمەرگە سەبارەت بە تەواوکردنی نەخۆشخانەی تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو رێکەوتەی دانراوە بۆ تەواوکردنی ئەو نەخۆشخانەیەی کە تایبەتە بە گومانلێکروانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەواو دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەلایەن تیمەکانی دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە لە دوای تەواوبوون بەڕێوەی دەبەن".
هەروەها وتی "ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری سلێمانی کردووە، بەڵام سەردانی ئەو نەخۆشخانەیەی نەکردووە".
باسی لەوەشکرد "لەلایەن چەند سەرمایەدارێکی شاری سلێمانییەوە ئەو نەخۆشخانەیە دروست دەکرێت و لەلایەن ئێمەوە سەرپەرشتی دەکرێت".
سەبارەت بەشێوازی دروستکردنی نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوەدا "کە ئەو نەخۆشخانەیە بە جەمولۆن دروست دەکرێت، ئەمەش یەکەم نەخۆشخانەیە لە سنووری پارێزگای سلێمانی کە تایبەتە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا".
ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە لەماوەی 15 رۆژدا ئەو نەخۆشخانەیە تەواو بکرێت کە نەخۆشخانەیەکی 30 قەرەوێلەیە لە شاری سلێمانی و تایبەتە بە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.