کوردستانی

قەزایەكی تر بۆ سلێمانی زیاد دەبێت... مەودا میدیا زانیاری بڵاودەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەزایەكی تر بۆ سلێمانی زیاد دەبێت... مەودا میدیا زانیاری بڵاودەكاتەوە

مەودا میدیا-

لیژنەیەكی كاتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێكهێنراوە بۆ ئەوەی رێكارەكانی تایبەت بە قەزابوونی ناحییەی بازیان تەواو بكات و ئەنجومەن دەنگی لەسەر بدات.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەستی مەودا میدیا كەوتووە لیژنە كاتییەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەردانەكانیان بۆ ناوچەكە و لایەنە ئیدارییەكانی سنورەكە دەستپێكردووە و دەیانەوێت ئامادەكاری تەواو و داتاو ئامارەكانی تایبەت بازیان وەربگرن و بڕیاری لەسەر بدەن.

بەرزان شێخ محەمەد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ناحییەی بازیان هەموو مەرجەكانی تایبەت بە قەزابوونی تێدایە، ئەو لیژنە كاتیەش تەنها پێداچوونەوە بە مەرج و رێنمایەكان دەكەن و لە كۆبوونەوەی ئەنجومەن بڕیاری لەسەر دەدەن".

بازیان دەكەوێتە دوری 25 كیلۆمەتر لە رۆژئاوای شاری سلێمانی و نزیكەی 60 گوندی لەسەرەو شوێنێكی هەڵكەوتوی جوگرافی گونجاوە و لە ناوچەكە دەیان كارگەی گەورەی پیشەسازی و بیناسازی لە سنورەكە هەن و بە كشتوكاڵ دەوڵەمەندە و ژمارەی دانیشتوانەكەی زیاتر لە 60 هەزار كەس دەبن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان