کوردستانی

بودجەیەكی تایبەت بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا تەرخانكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بودجەیەكی تایبەت بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا تەرخانكرا

مەودا میدیا-

حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا بڕێك پارەی بۆ وەزارەتی تەندروستی تەرخانكردوە و دابەشكراوە بەسەر بەڕێوەبەرایەتییەكان.

محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ئەوەی مەترسی نەخۆشی كۆرۆنا گەشتە وڵاتانی دەوروبەرو هەرێمی كوردستانیش ئامادەكاری دەستپێكرد بۆ رێگریكردن و رووبەڕووبوونەوەی ئەو نەخۆشیە، حكومەت بڕێك پارەی تەرخانكرد".

ئەوەشی خستەڕوو "پارەكەی حكومەت لە رێگەی وەزارەتی تەندروستییە دابەشكراوە بەسەر بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی تەندروستی لە شارەكان بۆ ئەوەی ئامادەكاریەكانی خۆیان و پێویستییەكان دابین بكەن".

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە بارەی بڕی پارەی تەرخانكراو هیچ زانیارییەكی نەبوو تەنها وتی "ئەو پارەیە دابەشكراوە بەسەر بەڕێوەبەرایەتییەكان".

زیاتر لە هەفتەیەكە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا چەندین بڕیاری دەركردووە و گرنگترینیشیان ئەو هاوڵاتیانەی لە وڵاتانی دەرەوە دەگەڕێنەوە بۆ ماوەی 14 رۆژ دەخرێنە ژێر چاودێری، هەروەها كردنەوەی نەخۆشخانەیەكی تایبەت لە شاری سلێمانی بۆ كۆرۆنا و چەندین بڕیاری تر كە پەیوەستە بەكاری رۆژانەی هاوڵاتیان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان