کوردستانی
سکرتێر و جێگر و بڕیاردەری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەكێتی ھەڵبژێردران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە 29ی شوبات، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكی تایبەتدا سكرتێر و جێگر و بڕیاردەری ئەنجومەنەكەی هەڵبژارد.
سەرچاوەیەك لە ناو كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە كۆبوونەوەكەدا بە زۆرینەی دەنگ فەرید ئەسەسەرد، بۆ سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی هەڵبژێردراوە".
ئاماژەی بەوەش كرد "هەر یەكە لە مستەفا چاڵاوی بۆ جێگری سكرتێر و تابان عەبدوڵا وەك بڕیاردەر دەنگی پێدراوە و دیاری كراون".