کوردستانی

بەهۆی كۆرۆناوە... دیدارێكی نێودەوڵەتی لە سلێمانی دواخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی كۆرۆناوە... دیدارێكی نێودەوڵەتی لە سلێمانی دواخرا
مەودا میدیا-

بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا لە وڵاتی ئێران و عیراق و بەشێك لە وڵاتی رۆژهەڵاتى  ناوەڕاست و ئەوروپا، دیدارێكی تایبەت بە گەشتیاری لە سلێمانی دواخرا.

ئارام رەحیم، بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیاربوو لە دوو رۆژی كۆتای مانگی شوبات دیداری نێرگز بۆ گەشتیاری لە شاری سلێمانی ساز بكرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "دیدارەكە زۆرترین كۆمپانیای ئێرانی و عیراقی لە خۆ گرتبوو، لەگەڵ كۆمەڵێك كۆمپانیای بیانی لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا ئەو دیدارە دواخرا".

هەروەها وتی "دیدارەكە تایبەت بوو بەهێنانی زۆرترین گەشتیار بۆ پارێزگای سلێمانی و بە سەدان كۆمپانیاش بەشداریان كردبوو بەڵام دوامانخست بۆ كاتێكی نادیار".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان